بەپێی دەنگدانەکان، داود ناروویی وەک جێگریی فێرکاری-پەروەردەیی، موحەممەد جەهانگیری ئەسڵ وەک جێگری پێوەندییە گشتییەکان و سەید ڕاشد فەخرەددینی وەک جێگری کولتووری-کۆمەڵایەتی هەڵبژێردران. ئەو کەسانە بە دەنگی ئەندامانی شوڕای ناوەندی هەڵبژێردران.
لە سەرەتای ئەو دانیشتنە، مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، باسی لە ڕاسپاردەکانی ئیمانی و ئەخلاقی کرد کە دەقی وتەکانی بەو زوانە بڵاو دەکرێتەوە.
پێگەی ڕاگەیاندنی ئیسلاح، وێڕای پیرۆزبایی هەڵبژێردراوان، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی جەماعەت ئاواتی سەرکەوتن بۆ ئەو بەڕێزانە دەخوازێ و هیوای وایە کە بە بەڕێوبەرایەتییەکی گۆڕانخواز و گەشەتەوەر، شایەتی پێشکەوتن و نوێگەری، یەکڕیزی و چالاکیی زیاتر لەو خولەدا بین.